پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە 188 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ئاماری ئەمڕۆ دووشەممە لە بانکی ناوەندی عێراق، کڕین و فرۆشی دراوی قورس بەڕێژەی %4.44 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 188 ملیۆن و 394 هەزار و 282 دۆلار.
هاوکات، هەر دۆلارێک بەرامبەر بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق 180 ملیۆن و 617 هەزار و 354 دۆلاری ئەمریکی بوو.