وەزارەتی کۆچ بڕێک پارە دەداتە ئەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایدەگەیەنێت، بەخشینی دارایی دەدات بەو خێزانە ئاوارانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند، بڕێک پارە دیاریکراوە دەدرێت بە دوو هەزار و 600 خێزان کە دەگەڕێنەوە ناوچەی دانیشتنی خۆیان لە سەرجەم پارێزگاکان، بڕە پارەکەش یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو بەخشینە سنوردار کراوە، بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست، ناوی خێزانەکانیش لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان ڕادەگەیەنن.

ڕوونیشی کردەوە بەخشینی دارایی بۆ سەرجەم خێزانەکان دابین دەکرێت دوای وەرگرتنی پارەی پێویست و پەسەند کردنی بودجە لە ساڵی داهاتوودا، ئاماژەیان بەوەشدا ئەو بەخشینە داراییە بە شێکە لە هەوڵەکانی وەزارەتی کۆچ بۆ کەم کردنەوەی ئازاری زیانلێکەوتووان و باشکردنی بارودۆخیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا