ئەگەری هەیە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سامان ئەحمەد بەکر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی مانگێک بەسەر دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، ئەگەر فراکسیۆنەکان ڕێکنەکەون ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.

سامان ئەحمەد بەکر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، “تا ئێستا فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دوای چەندین کۆبوونەوە لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان نەگەیشتوون بە رێککەوتن”.

وتیشی، “پێویستە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان تا یەکی مانگی نیسانی داھاتوو لەسەر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی بگەنە رێککەوتن، ئەگەر نا بەپێچەوانەوە، ئەوا ئەستەمە بتوانرێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت.”

رۆژی 24ی مانگی شوباتی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەکی مانگی تشرینی یەکەمی 2022ی وەک وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا