پۆلیسی هەڵەبجە: پیاوێکی بەتەمەن لەکاتی چوونی بۆ مزگەوت لەلایەن چەکدارێکەوە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە روونکردنەوە لەسەر کوژرانی هاوڵاتیەکی بەتەمەن دەدات کە لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێکراوەو کوژراوە.

موقەدەم  بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی پولیسی  پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کاتژمێر  6.45 دەقەی ئەمشەو هاوڵاتی علی اوڕحمان قادر  تەمەن 85 ساڵ خانەنشین، دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی  گوڵان، لەکاتی چونی بۆنوێژی عیشا لەبەردەم  مزگەوتی گوڵان  لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێ دەکرێت و بریندار دەکرێت پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  بەهۆی  سەختی برینەکەی  گیان لەدەستت دەدات تەرمەکەی  ڕەوانەی پزیشکی  دادی پارێزگای هەڵەبجە دەکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە لەبنکەی  پولیسی  هەڵەبجە  ڕێکخراوە، تیمی هاوبەشی  پولیس و ئاسایش  لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن بۆدۆزینەوەی بکوژی ئەو هاوڵاتیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا