لەڕۆژانی جەژندا 97 هاوڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆوە بوونەتە قوربانی

پۆڵەتیك پرێس

لە سێ‌ رۆژی جەژنی رەمەزاندا 50 رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان  ‏روویانداوە و بەوهۆیەشەوە هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

ئەسعەد كەریم، وتەبێژی ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتی هاتووچۆی هەرێمى كوردستان  بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،له‌ سێ رۆژی جه‌ژنی رەمەزاندا 50 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌و بەهۆی ئەو رووداوانەشەوە  هه‌شت هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 89هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

وتیشی، ئەو رووداوانەی لەڕۆژانی جەژندا روویانداوە 22 رووداویان له‌ پارێزگاری سلێمانی بوون و  10 رووداویشیان  له‌ سنوری پارێزگای دهۆك بوون و  شه‌ش رووداویشیان  له‌ پارێزگای هه‌ولێر تۆماركراون.

هاوكات له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان شه‌ش رووداو و  له‌ سنوری سۆران چوار رووداو و له‌ سنوری ئیداریلا راپه‌ڕینیش یه‌ك رووداوی هاتووچۆ تۆماركراون.

بەوتەی وتەبێژی ‏بەڕێوەبەرایەتی ‏گشتیی هاتووچۆی هەرێم زۆرترین رێژەی رووداوەكانی هاتووچۆ  لەسنوری پارێزگای سلێمانی بووە و هۆكاری سەرەكی رووداوەكانیش زۆرینەیان پابەند نەبوونی شۆفێران و تیژڕەوی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا