بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاری هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل 2019، گەیشتووەتە دەست وەزیری ناوخۆی هەرێم، بەڵام تائێستا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە، رێگە بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ بدرێت، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە لەهەرێم جێبەجێنەكراوە.

عەمید ئەسعەد کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی عێراق بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێلی خوار 2019 لای وەزیری ناوخۆیە، بەڵام تائێستا هیچ رەزامەندیەكی لەبارەوە نەداوە، بۆئەوەی بڕیارەكەی عێراق لەهەرێم جێبەجێبكرێت”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێم وتیشی “لەئێستادا تەنها رێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دەدرێت بە جۆرەکانیەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێكی بۆ خوار ئەو مۆدێلانە دەركردووە و كاری پێدەكات”.

ئەسعەد كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان چاوەڕوانی رەزامەندی وەزیری ناوخۆن، تا وەک عێراق رێگە بەھاوردەکردنی دە جۆر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ بدرێت بەپێی مەرج و رێنمای تایبەت هاوردەبكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا