ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، دوایین ئاماری قوربانیانی کەرتی غەززەی ڕاگەیاند، کە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 34 هەزار و 49 کەس، هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 76 هەزار و 901 کەس.

هاوکات، بەهۆی بەردەوامی شەرەوە کەرتی تەندروستی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و خەڵکی غەززەش ڕووبەڕووی قەیرانی ئاوی پاک، کارەبا، خۆراک و خزمەتگوزارییەکان بوونەتەوە.

لەکاتێکدا، لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەیە و ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا