20ی ئەیلول دوا وادەیە بۆ داشكاندنی 15% ی دانەوەی قەرزەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وەكو هەوڵێك بۆ ئاسانكاری لە دانەوەی قەرزەكانی هاووڵاتییان لە پێشینەكانی خانووبەرە، سندوقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان داشكاندنی 15%ی بۆ تەواوی ئەو قەرزانە و لێخۆشبوونی تەواو بۆ سزاكانی دانەوەی پێشینەكانی دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە داشكاندنی رێژەی 15% بۆ پابەندە داراییەكان بەردەوام دەبێت لە بواری شارەوانییەكان و گەشتوگوزار و ئاودا.

هەروەها سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەڵدەگیرێت، ئەگەر خاوەنكار پارەی كەڵەكەبووی بەشداربووان بە یەكجار و بەشێوەی نەختی بدات.

لە هەمان كاتدا لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سوود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبووەكان وەرناگیرێت، بەمەرجێك ئەو هاووڵاتییە تەواوی باج و رەسمی كەڵەكەبووەكە بداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو داشكاندنە تا 20 ی ئەیلولی ئەمساڵ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا