دیندار زێباری:بڕیاری سزادراوانی بادینان پەیوەندی بەحكومەتەوە نییە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سزادرا وانی بادینان لە دادگا تاوانبار بوون و دادگا بڕیاری لەسەرداوە و پەیوەندیدار بە حکومەتەوە نییە.

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەحكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی رایگەیاند

لە ئێستادا ئەوان چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە دەکەن لەسەر ئەوەی بزانن “ئایا دادگا بڕیارەکە پەسەند دەکات یان ناکات.

راشیگەیاند، حکومەت تەنیا لایەنی جێبەجێکارە بۆ بڕیارەکانی دادگا بەوتەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی داوەری و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیە.

لە ١٦ی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دادگایی کردنی پێنج لەوان بەڕێوەچوو و تیایدا دادگا بڕیاری  سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا، باس لەوەکرا دادگای پێداچوونەوە سزای سزادراوانی بادینانی پەسەند کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا