بەهۆی خراپی کەشوهەواوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی دوبەی راگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری نیشتیمانی کەشناسی ئیمارات ئاشکرایکرد، ئەو بارانەی ئیماراتی گرتووەتەوە بەڕووداوێکی ناوازە لە مێژووی کەشوهەوادا دادەنرێت و پێشبینیش دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زیاتر ببارێت.

سەنتەری نیشتیمانی کەشناسی ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو بارانەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا باریووە ڕووداوێکی ناوازەیە لە مێژووی کەشوهەوای ئیماراتدا، کە کاریگەری لەسەر زیادبوونی تێکڕای باران بارینی ساڵانە لە ئیمارات و بەرزکردنەوەی یەدەگی ئاوی ژێر زەوی وڵاتەکە هەیە.

فڕۆکەخانەکانی دوبەی ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی ئەو بارانەوە خشتەی گەشتەکان دواکەوتووە و ڕێرەوی ژمارەیەک لە گەشتەکانیش گۆڕاوە، بۆیە پێویستە گەشتیاران پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ هێڵی ئاسمانیدا هەبێت لەبارەی نوێترین زانیارییەکان لەبارەی دۆخی گەشتەکانەوە.

هاوکات، هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕوونیکردەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە گەشتەکانیان بۆ ئەو سەرنشینانەی لە دوبەیەوە بەڕێدەکەون راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا