دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەینێ دووشەممە دەست بکرێت بە پڕۆسەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی (ناوشار و دەرەوەی شار).

پێشڕەو حەمەجان سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی (ناوشار و دەرەوەی شار) ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەمڕۆ و سبەینێ لەڕێی لیژنەی دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی کۆلێجەکانیانەوە دەرماڵەیان بەسەردا دابەشدەکرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ڕژانەسەر شەقامەکان و داوایان کرد مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە و دەرماڵەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا