دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەکی دژ بە هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراکی عێراق داوای پارەی 17 ساڵی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەرێم دەکات.

سکاڵاکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەشەخۆراک لەسەر وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا سکاڵاکار داوای پێدانی ئەو پارەیە دەکات کە سکاڵالێکراو لە بەرامبەر بەشەخۆراکی مانگانە لە 1ی کانوونی دووەمی 2004 تا 3ی ئەیلولی 2021 لە هاوڵاتیانی وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا