حەلبوسی و خەنجەر پاڵپشتی لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و لایەنەكانی ناو هاوپەیمانێتییەكە رێككەوتون لەسەر پاڵپشتی كردنی پرۆسەی سیاسی و بەشداریكردنیان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا و بەدەم داواكارییەكەی مالكییەوە بچن.

هاوپەیمانی سەروەری، لە راگەیەندراوێكدا كە درەنگانی شەوی رابردو بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە، لەناو بارەگای هاوپەیمانێتییەكە لەشاری بەغداد، بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و سەركردەكانی دیكەی سەروەری كۆبوینەوە، دواین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوەكراوە و جەخت لە گرنگی دەرچون بەیەك هەڵوێستی سیاسییەوە كرایەوە.

ئاماژە بەوەكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا رێكەوتوین لەسەر پاڵپشتیكردنی پرۆسەی سیاسی و جەختمان لە داواكاری پارێزگا رزگاركراوەكان و هاوڵاتیانیان و پشتگیركردنیان لە هەر جوڵەیەكی داهاتو كردەوە.

هاوپەیمانی سەروەری لە هەردو هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم پێكهاتوە، خۆی لە 71پەرلەمانتار دەبینێتەوە و لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا