سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: لەگەڵتان ڕێکناکەوم

پۆڵەتیک پرێس

ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی رێکناکەوێت، چونکە رێککەوتن بە مانای کۆتایهاتنی وڵات دێت.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا کە چەند پەیامێکی ئاڕستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماگەنگی کردووە رایگەیاند، نا بۆ ڕێککەوتن بە هەموو شێوەکانییەوە، ڕێککەوتن واتە کۆتاییهاتنی وڵات.

دەشڵێت، “ئەوەی ئێوە بە بەربەستی سیاسی دادەنێن باشترە لە ڕێککەوتن لەگەڵتان و باشترە لە بەشکردنی کێکەکە لەگەڵتان، هیچ خێرێک لە حکومەتی بەڕێککەوتندا نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چۆن لەگەڵ کوتلەکان ڕێکدەکەون لەکاتێکدا دژی هەموو پێکهاتە و هاوبەشەکانن؟

لە کۆتایی پەیامەکەی سەدردا هاتووە، “ئەی گەلی عێراق، ناتانگێڕینەوە بۆ کارەساتەکانی ڕابردوو، ئەمە بەڵێنێکە کە درۆی تێدا نییە، نیشتمان ناخرێتە ژێردەستی شوێنکەوتن و داگیرکاری و ئاساییکردنەوە و دابەشکاری و هەرگیز گەل چۆک نادات، وەسەلام”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا