لەسەر بودجەی عێراق دوو پڕۆژەی تەندروستی بۆ چەمچەماڵ و رانیە دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهەوڵی پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2019 ی عێراقدا پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری لە ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەشیروان میرزا بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەهەوڵی پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2019 ی عێراق و لەسەر داوای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دروستکردنی بینای نەخۆشخانەی ئیستیشاری لە ناحیەی شۆڕش لەقەزای چەمچەماڵ دروستدەكرێت.

وتیشی، ئەمڕۆ 11ی ئاب سەردانی قەزای چەمچەماڵمان كردووەو دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ پرۆژەکە ڕادەستی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە كراوە كە بە گوژمەی یەک ملیار و 142 ملیۆن دینارە دروست دەكرێت و پێشکەشی کەسوکاری ئەنفالکراوانی سنوری ناحیەی شۆڕش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەی کە لەسەر بودجەی ساڵی 2019 ی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە دروستكردنی نەخۆشخانەیەكە بۆ رانیە كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا بە بڕی یەك ملیارو نزیكەی 200 ملیۆن دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا