پەیامێک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو پێنج پێشمەرگەیە بڵاوکردەوە کە لە ڕووداوێکدا لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

لە پەیامەکەیدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند، “خەمبار و نیگەرانم بۆ گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی كوردستان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحمود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) كە لەكاتی گەڕانەوە لە ئەركی پیرۆزیی پێشمەرگایەتی بە روداوێكی ناخهەژێن گیانیان سپارد”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆم ئارستەی خێزان و هاوسەنگەرانی ئەو پۆلە پێشمەرگەیە دەكەم هاوبەشی خەم و پرسەتانم”.

وتیشی، “لە خودای گەورەو میهرەبان داواكارم رۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شاد و ئاسودە بكات و سەبوریش بە هەمووان ببەخشێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا