ئیحسان عەبدولجەبار وەک وەزیری دارایی عێراق دەست بەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی وەک وەزیری دارایی عێراق دەست بەکاربوو.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، “تەیف سامی بریکاری وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت لە پێێشوازی ئیحسان عەبدولجەباردا بوون، هاوکات چاوی کەوتووە بە کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت و لەگەڵیاندا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کاری تاوتوێکردووە”.

لەبارەی عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی عێراق ئیسحان عەبدولجەبار وتی، “کەسی دووەمی حکومەتی عێراق بووە و جێی متمانە و پشتیوانی و ڕێزی سەرۆکی حکومەت بووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەلایەن مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ راپەڕاندنی كارەكانی وەزارەتی دارایی راسپێردرا.

دەستبەکاربوونی ئیحسان عەبدولجەبار لە پۆستی وەزیری دارایی لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە 16ی ئابی 2022، عەلی عەلاوی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی وەزیری دارایی پێشکەش کرد و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا