دەروازەیەكی هەرێم دادەخرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داخستنی دەوازەی سێمێڵكای راگەیاند، بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان فەرمانڕەوایانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە دەروازەی سێمێڵكا بە ڕووی باشووری كوردستاندا بە تەواوی دابخات، تەنها رێگە بە شاندە بیانییەكان دەدرێت كە لە باشووری كوردستانەوە دەچنە رۆژئاوا.

داخستنی ئەو دەروازەیە دوای چڕبونەوەی گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان پەكەكە و پێشمەرگە دێت، كە لە چەند رۆژی رابردوو ئیدارەی دەروازەی سێمێڵكا چەند رێوشوێنێكی گرتووەتەبەر و بەهۆی رێوشوێنەكانەوە هاوڵاتیانی رۆژئاوا بۆ ماوەی 48 سەعات راگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا