لە هەولێر ئامادەکاری بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق رایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا باڵیۆزە نوێیەکەی ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئیسپانیا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێری پایتەخت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا