فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چارەنوسی ئەمریکییەکان لەعێراق دیاریدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

رۆژنامەی زە هیڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو هەڕەشەیەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ هیزەکانی ئەمریکا لەعێراق دروستی دەکەن، دەبێت ببێتە هۆکارێکی دیکەی کشانەوەی سەرجەم هیزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بەزووترین کات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ئەو رۆژنامەیە، لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا و لەژێر دەسەڵاتی سەرکردە جیاجیاکانی ئەمریکا، لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەڵام ئێستا ئەو هێرشانەی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن هەڕەشەی گەورەن بۆسەر خودی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق.

بەپێی ئەو رۆژنامەیە، ئەم فڕۆکانە دەبێت وەک زیاتر لە هەڕەشەیەک تەماشابکرێن و هۆکارێک بن بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، چونکە میلیشیاکان ناتوانن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دژی ئەمریکا بەکاربهێنن ئەگەر هێزیان لەناو خاکی عێراقدا نەبێت.

ئەوەش هاتووە، جێهێشتنی عێراق بابەتێکی لۆجیکییە بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەبەرئەوەی ئەو هۆکارانەی پاڵنەرن بۆ چوونە دەرەوە لەعێراق هاوتان لەگەڵ هۆکارەکانی کشانەوەی هیزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان.

لەکۆتاییدا باس لەوەدەکات، ئەگەر نیازێک هەبێت بۆمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، ئەوا گومانی تێدا نییە ئەمریکا رێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لەعێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا