دەست بەسەر خەزێنەیەكی داعشدا دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

پۆلیسی نەینەوا، دەستی گرت بەسەر بڕێكی زۆر لە دۆلار و ئاڵتوونی داعشدا، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری موسڵدا.

لەیس خەلیل، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند: بەپێی زانیارییە هەوڵگرییەكانمان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینمان لە یەكێك لە گەڕەكە كۆنەكانی شاری موسڵ ئەنجامداوە توانیومانە دەست بگرین بەسەر خەزێنەیەكی گەورەی داعش كە لە كاتی داگیركردنی موسڵ دەستیان بەسەردا گرتبوو.

وتیشی: ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە ملیۆنێك و590 هەزار دۆلار و 17 ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە لەگەڵ بڕێكی زۆر ئاڵتوون كە نزیكەی 15 كیلۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا