روسیا: لێدوانەکانی بایدن گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا ڕایگەیاند، قسەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.

پێشتر بایدن ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژی داهاتوودا روسیا هێرشبکاتەسەر ئۆکرانیا و سوپای روسیا ئامادەیە بۆ چوونەناو خاکی ئۆکرانیا.

لەوبارەیەوە دیمتری بیسکۆڤ وتی، “بەداخەوە لەڕێی ئەم جۆرە لێدوانانەوە دۆخەکان بە بەردەوامی ئاڵۆزتر دەکرێن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کییڤ و وڵاتانی ئەندام لەناو ناتۆ بە بەردەوامی ئاماژە بەوەدەکەن، “روسیا سوپایەکی 100 هەزار سەربازی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا کۆکردووەتەوە و هەوڵ بۆ داگیرکردنی زەوییەکانی ئۆکرانیا دەدات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا