ڕوونکردنەوەیەک لە هۆشیار عەبدوڵاوە لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی گۆڕان ڕەتیکردەوە جارێکی دیکە و بەشێوەی سەربەخۆ لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق خۆی کاندیدبکاتەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک هۆشیار عەبدوڵا ڕوونیکردەوە، “هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە وەک سەربەخۆ خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق کاندید کردۆتەوە. ئەم هەواڵە ڕاست نیە، ساڵێک زیاتر لەمەوبەر ڕامانگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆمان کاندید ناکەینەوە”.

وتیشی: “ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ بەڵێن و هەڵوێستەکانمان دەکەین، نەیارەکانمان بەردەوام گومانی ئەوەیان خستۆتەسەر هەڵوێست و بۆچونەکانمان کە  موزایەدەیە و بۆ هەڵبژاردنە، ئێستا ئیدی دەبێت ڕوون بێت کە دوور لەهەموو ئامانجێکی کەسی و تایبەت، داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک بووین و لەپەرلەمان بین یان لەدەرەوەی پەرلەمان بەهەمان نەفەس بەردەوام دەبین”.

لەدرێژەی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “ئێمە لە نێوان بەرەی دەسەڵات و ڕێککەوتنی ئاشکرا و ژێربەژێر لەسەر ساختەکاری و دابەشکاری کورسی، بەرەی درێژەدانمان بەو ئامانجانە هەڵبژاردووە کە لە ساڵی ۲٠٠۹ ەوە بۆیەک لەحزە پشتمان تێنەکردوون و بەپشتیوانی خوا و خەڵکی کوردستان لەسەر ئەو ڕێگایە کە وەستانەوەیە بە ڕووی دەسەڵات و ڕووکردنە شەقام و خەڵکە بەردەوام دەبین”.

لەکۆتاییشدا وتی: “لە ئایندەشدا قسە و هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاومان سەبارەت بەکۆی هەڵبژاردنەکە و هاوپەیمانێتیە ئاشکرا و ژێربەژێرەکانی دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا