دەنگدانی ئاوارەکان لەهەڵبژاردنی عێراق سنووردار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق رایگەیاند، تەنیا 120 هەزار ئاوارە بۆیان هەیە لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا دەنگ بدەن.

لەوبارەیەوە حازم رەدینی، بەڕێوەبەری نوسینگەی بنکەکە لەبەغدا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەرۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و تەنیا 120 هەزار ئاوارە تیایدا بەشداردەبن کە کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.

وتیشی: هەڵبژاردنی ئەمجارە رێکخراوتر دەبێت لەهەڵبژاردنەکانی رابردوو، بەوپێیەی تەنیا ئەو ئاوارە و هێزە ئەمنییانە دەتوانن دەنگ بدەن کە کارتی بایۆمەتریان نوێکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا