مەسجدی لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقەوە: دەنگی گەل یەکلاکەرەوەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە رایگەیاند، دەنگی گەل لەهەڵبژاردنی عێراق یەکلاکەرەوەیە و نابێت کەسانی دیکە دەستوەردان بکەن.

ئیرەج مەسجدی لەدوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق رایگەیاند، بەیەکەوە گفتوگۆمان لەسەر دۆسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بارودۆخی عێراق کرد.

وتیشی: جەختمان لەوەکردەوە کە پشتیوانی ئاسایشی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەین و لەسەردەمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی ئێرانیشدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت و بگرە بەهێزتر دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا