پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پێشووی ناوچەی هەڵبژاردن رایگەیاند، كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دوادەكەوێت بۆ مانگی 11ی ساڵی داهاتوو.
عادل ئەللامی بە ئەلخبارییەی راگەیاندووە، هەڵبژاردن دوادەخرێت بۆ مانگی 11ی 2021 و هاوكات تێبینی ئەوەیكرد زۆربەی هێزە سیاسییەكان باوەڕیانوایە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە بازنەی پارێزگاكانەوە بگۆڕێن بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.
وتیشی “زۆربەی هێزە سیاسیەكان دەیانەوێت بەرژەوەندی خۆیان و دۆخی ئێستایان بپارێزن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەكاركردن بۆیە دواخستنی هەڵبژاردنیان لا گرنگ نییە ئەویش بەو پێیە كە ئەركی دانیشتنی پەرلەمان نزیك دەبێت لە تەواوبوون”.
لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.
لەماوەی رابردوشدا كازمی و بەشێك لە سەركردەی لایەنەكانی عێراق هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكە لەوادەی خۆی بكرێت و دوانەخرێت.