پۆڵه‌تیك پرێس
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌باره‌ى چه‌ند تۆمه‌تێك ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت “ئەوەی قسە بە یەکێتی و سەرەکانی بڵێت دەبێت دەستنوێژی بۆ هەڵگرێت”.
حیکمەت محه‌مه‌د، پەرلەمانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر له‌ڕێگه‌ی میدیای حزبه‌كه‌یه‌وه هێرشى راگه‌یاندنى بۆ سه‌ر یه‌كێتى و هاوسه‌رۆكى ئه‌و حزبه ڕاگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “کاکە حیکمەت دیارە ئەوکاتەی ئەو لێدوانەت داوه دەسنوێژت نەبووە، چونکە ئەوەی قسە بە یەکێتی و سەرەکانی بڵێت دەبێت دەست نوێژی بۆ هەڵگرێت”.
وتیشی، “پێدەچێت جەنابت یان زۆر کۆڵەوار بیت لە مێژوو، یان حەزت لە چەواشەکاریە و ڕایان سپاردوی کە بەو شێوە ناشیرین و نائەدەبیە بدوێیت، کورد دەڵێت (ڕوبار بەدەمی سەگ پیس نابێت) منیش با پێت بڵێم کاکە شێخ لاهور بەتۆ و ئاغا و ئەزبەنیەکانت بچوک نابێتەوه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی، “شێخ لاهور هەڵقوڵاوی ناو جەماوەرەو جەماوەر پشتیوانی دەکات، بەرگری لەمافی خەڵک دەکات، خەڵک ناکوژێت”.
حاجی مەسیفی وتیشى:”حیکمەتی بێ حیکمەت پیاوکوژ ئەوانە بوون کە ماڵ و مناڵى خاڵه‌کانی خۆیان زیندە بەچاڵ کرد، پیاو کوژ ئەوانەن کە لە مەسیف لەناو ماڵی خۆیان پێشمەرگەکانی کۆمیتەی مەسیفیان لە دار بەستنەوە گولـله‌بارانیان کردن، دیسان پێت ده‌ڵێم، کە خۆت ناوت حیکمەتە ئەو جارە کە قسەت کرد بە حەکیمانە قسە بکەو دەست نوێژ هەڵگرتنەکەشت لە بیر نەچێت”.