پۆڵەتیک پرێس
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر داوایان کردووە کە هەوڵی جدی بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە بدرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و دەڵێت: زۆر به‌داخه‌وه به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌شێكی دارستانی گۆیژه سوتا، دارستانی گۆیژه سێ هه‌زار دۆنمه و دارستانێكی گرنگی شاری سلێمانییه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانمان به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌گه‌ڵ به‌دواداچون له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابون”.
دەشڵێت: چه‌ندینجار رێككاری پێویستمان باسكردوه و داوامان كردبو كه هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌م دۆخه گه‌یشت.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم نوسیویشیەتی، “ره‌نجی چه‌ندین ساڵی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به چه‌ند كاتژمێرێك و له‌كه‌مته‌رخه‌می كه‌سانێك كه هه‌ست به‌به‌رپرسیاره‌تی ناكه‌ن به‌م دۆخه‌ی گه‌یاند”.
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێک لە شاخی گۆیژە کەوتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی رەشەباوە ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی کردووە، بەهۆیەوە بەشێکی زۆری پوش و پاوانی شاخەکە سوتا.