سودانی بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە3ی شوبات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەک هاوسۆزییەک بۆ گیانی شەهیدانی هێزەچەکدارەکان و ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە لەئەنجامی بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی عەکاشات و قائیم لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرجەم دامودەزگا و وەزارەتەکانی دەوڵەت ڕاگەیاند.

هاوکات، ئەمڕۆ عەللاوی نعمەت بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “ئەو هێرشەی کراوەتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی پێشلکردنێکی روون و راشکاوانەی سەروەریی عێراقە، نابێت هیچ عێراقییەکی نیشتمانپەروەر ئەم هێرشە قبووڵ بکات و ئەمڕۆ لیژنەکەمان بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشە داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی کرد”.

لەکاتێکدا، دوێنێ شەو هەینی2ی شوبات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد و شوێنەکانی سەر بەهێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری کردە ئامانج و زیانی گیانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا