پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەتەمەنی خوار 18 ساڵ، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتێک دادەخات.
ئەمڕۆ شەممە16ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بەمناڵی تەمەن خوار 18 ساڵ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی چرۆ لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دادەخات و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، یاسا رێگری له فرۆشتنی جگهره، جگهرهی ئهلیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگهله و خواردنهوه كهولییهكان به منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار 18 ساڵ کردووە، بۆیه پێویسته خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن وخواردنەوە کهولییەکان رێگری لەو کارە بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنهفرۆشن.
ڕوونیکردەوە، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.