بزوتنەوەیەکی نوێی شیعی لە عێراق دادەمەزرێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

کەسایەتییەکی ئایینی شیعەمەزهەبی نزیک لە ئێران رایگەیاند، بزوتنەوەیەکی نوێی شیعە لەژێر ناوی عەهدوڵا لە عێراق دادەمەزرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاشم حەیدەری بە بۆنەی دامەزراندنی بزوتنەوە نوێکەوە وتی: ئێمە دەبینە رۆڵەی عەهدوڵا و منداڵی خامنەیی و خومەینی لە عێراق.

هاوکات، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکە باسی لەوەکرد، ئێمە ئامادەین شوێنی سیستانی بکەوین و بە ژیانمان قوربانی بۆ بدەین.

لە ئاماژەدان بە دۆخی سیاسی عێراق بزوتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە، نایەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات و بەشداریش ناکات، دەشڵێت: بەڵام ئێستا گەلەکەمان ئاراستە دەکەین بۆ هەڵبژاردنی کاندید و هاوپەیمانی گونجاو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند مانگێک لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەدا ماوە و سەرجەم حزبە سوننی و شیعەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەو پڕۆسەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا