بایدن: چین یاری بە ئاگر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چین لەبارەی تایوانەوە یاری بە ئاگر دەکات، جەختی لەوەشکردەوە ئەمریکا بەرگری لە تایوان دەکات دژی هەر داگیرکارییەکی چین.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جۆ بایدن ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا لەڕێی سەربازییەوە وەڵامی دەبێت گەر چین تایوان داگیربکات، ئەمەش بەڵێنێکە بە خۆمانمان داوە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە چین لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتە بڵاویکردەوە، “ستراتیژی دیپلۆماسی ئەمریکا لە ئاسیا شکستخواردووە و لەسەر بنەمای دابەشکاری و شێواندنی ئاشتی بنیادنراوە”.

وتیشی، “بابەتەکە مەترسیدارە بەتایبەت کە ئەمریکا یاری بە وەرەقەی تایوان و دەریای باشووری چین دەکات بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا