داهاتی مانگی رابردووی نەوت ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی نەوت ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، تێكڕای نەوتی هەناردەكراو زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

رۆژی چوارشەممە 26_7_2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا تێكڕای نەوتی هەناردەكراوی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی ئاشكرا كرد، كە بریتی بووە لە 100 میلۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوت.

هەروەها وەزارەتی نەوت رایدەگەیەنێت، كۆی گشتی داهاتی تێكڕای هەناردەی مانگی رابردوو، حەوت ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق روونیشیكردووەتەوە، بڕی نەوتی هەناردەكراوی كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی حوزەیران گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل، لەو كاتەی بڕی 299 هەزار 445 بەرمیل لە كۆگاكانەوە بۆ ئوردن باركراون.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا باسی لەوە كردووە، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە رێگەی بارهەڵگرەكانەوە لەلایەن 33 كۆمپانیای فرەڕەگەزی نێودەوڵەتییەوە بووە، كە نەوتیان لە بەندەرەكانی بەسرە، خور، زوبەیر لەسەر كەنداوی عەرەبی و جەیهانی توركی گواستووەتەوە، كە نەوتی كۆگاكانی نەوتی كەركووكی لەخۆگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا