پۆمپیۆ شانازی بەكوشتنی قاسم سولەیمانییەوە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
مایك پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا، شانازی بە كوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی قاسم سولەیمانی لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرد، كە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا فەرمانی پێداوە.

پۆمپیۆ لەكاتی بەشداریكردنی لەبۆنەیەكی پارتی كۆمارییەكان لەفلۆریدا، وتی: چەند كەستان قاسم سولەیمانیتان لە بیرە؟ ئێمە كوشتمان، بەو هۆیەشەوە جارێكی تر هیچ كێشەیەكی بۆ ئەمەریكییەكان دروست نەكردەوە.

پۆمپیۆ وتیشی: شانازی دەكەم بەشەڕكردن‌و كوشتنی سولەیمانی، بەكوشتنی ئەویش دۆخەكەمان ئاوەژوو كردەوە.

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە 3ی مانگی یەكی ساڵی 2020 هێرشی كردە سەر ئۆتۆمبیلێك لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغداو بەو هۆیەوە قاسم سولەیمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا