لە سنووری كەركوك درۆنێك كەوتەخوارەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درۆنێك لە باشووری پارێزگای كەركووك كەوتەخوارەوە و پۆلیسیش دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

ئەمڕۆ شەممە، موقەدەم عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، درۆنێك لە دەرەوەی سنووری پارێزگای كەركوك لە ناوچەكانی خوورماتوو لێی دراوە و لە سنووری باشووری پارێزگاكە كەوتووەتەوە خوارەوە.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان، دەزگای هەواڵگریی و ئاسایشی نیشتمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەقاڵی لێكۆڵینەوەن.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بڵاوكراوەتەوە كە “درۆنەكە ئەمریكییە” و لە ناوچەكانی ئامرلی و خورماتوو مووشەكی ئاراستەكراوە و خراوەتەخوارەوە، بەڵام وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا دیار نییە درۆنی چ وڵاتێكە، بۆیە لێكۆڵینەوەكان لەوبارەوە دەستیانپێكردووە و چاوەڕێی ئەنجامەكەی دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا