پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ریفراندۆم لەكاتێكی هەڵەدا كراو ئێستاش نەزانرا ئەو ریفراندۆمە بۆچی مەبەستێك ئەنجامدرا.
عەدنان عوسمان وتەبێژی گۆڕان لە تویتێكدا باسی لەوەكردووە، ریفراندۆمی 2017 بێ بەرنامەو بێ ئاڕاستە بوو، نەشزانرا بۆچی حیكمەت و مەبەستێك ئەنجامدرا.
ئەوەشدەخاتەڕوو، پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان پێویستی بە ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبوو، بەڵكو لەبری ئەوە پێویستی بە ئیرادەی نوخبەی سیاسی و دروستكردنی پایەكانی دەوڵەتداری هەبوو.
دەشڵێت، “لە ساڵیادی ریفراندۆمدا با بپرسین ئاكامی ریفراندۆم چی بوو؟”.
ئەو وتانەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە سبەی سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تێدەپەڕێت كە بەهۆیەوە كورد لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نیوەی خاكەكەی لەدەستداو پێگەی كوردی لاوازكرد.