بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە سەبارەت بە کڕین فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی تایبەت بە هاوڵاتیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ 3-1-2022، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا، ڕێنمایی ژمارە 2 بخاتە جێبەجێکرنەوە، کە بەپێی ئەو ڕێنماییە پێویستە هەر هاوڵاتیەک بڕی 25هەزار دینار پارەی لێ وەربگیرێت، لە کاتی پڕکردنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلدا.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر تەنها گرێبەست دەکرا لە نێوان دوو لایەندا، لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەڵام لە ئێستادا پێویستە بگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ، لە ڕێگەی سیستمی ئەلیکترۆنیەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا