کەسانی نەفس نزم سلێمانی بێ کارەبا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک کەسی نەفس نزم لە سنوری گەرمیان تاوەرەکان دەدزن.

ئەمڕۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، کۆمەڵێک کەسی نەفس نزم لە ناوچەی سەنگاو ئەو تاوەرانە دەدزن کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، سەڕەڕای ئەوەی کردەوەیەکی ناشرینە، زیانی ماددی زیاتر دەبێت لە 200ملیۆن دینار ، هەروەها دەبێتە هۆی کەوتنی تاوەرەکان، بەهۆشیەوە نیوەی سلێمانی گەرمیان بێ کارەبا دەبن.

بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانیش ئاماژەی بەوەدا، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات، کارو جدی بکەن بۆ بنەبڕکردنی دیاردەکە، چونکە تاوانێکە دەرهەق بە سلێمانی و گەرمیان دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا، دیاردەی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا، لە زۆرەک لە ناوچەکانی عێراق سەری هەڵداو، بووە هۆی زیان گەیاندن و کەمبوونەوەی کارەبای ئەو ناوچانە.

May be an image of outdoors

May be an image of sky

May be an image of sky

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors

May be an image of sky and road

May be an image of tree and road

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا