باندێكی نایاسایی مامەڵەكردن بەدۆلار دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری عێراق لە پارێزگای دیالە دەستگیركردنی باندێكی نایاسایی مامەڵەكردنی بە دۆلارەوە راگەیاند، كە هەوڵیانداوە لە هەرێمی كوردستانەوە دۆلار ببەنە دەرەوە.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی پارە لە عێراق و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بوونەتە هۆی ناسەقامگیری بازاڕەكانی دراو، دەزگای هەواڵگری لە ئۆپراسیۆنێكدا هەوڵێكی بە قاچاخ بردنە دەرەوەی پارەی لە پارێزگای دیالە شكستپێهێنا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنەكەدا، باندێكی سێ كەسی دەستگیركراون، كە هەوڵیانداوە بڕی 128 هەزار و 500 دۆلار بە قاچاخ لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە ببەنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەندامانی باندەكە گیراوەتەبەر و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا