نێچیرڤان بارزانی لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین هاتەدەنگ و دەڵێت “ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان”.

لەدوو رۆژی رابردوودا بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەستپێكرد، لەئەنجامی شەڕوپێكدادانەكانی هەردولا نزیكەی 35 فەڵەستینی كوژران، ئەوەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.

لەبارەی ئەو توندوتیژیانەشەوە ئەمڕۆ چوار شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسویتی “تووندوتیژییەکان خەڵکی مەدەنی و منداڵی کردووەتە قوربانی و شوێنە پیرۆزەکان بە ئامانج گیراون، داواش دەکات چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی ئێستا بدۆزرێتەوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت “ئێمە زۆر نیگەرانین سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی و منداڵان و بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان، داوای دانبەخۆداگرتن و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە دەکەین بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا.”

ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دوای ئەوە دێت، سوپای ئەو وڵاتە رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاند حەوت موشەکی فەڵەستینی قودسی پایتەختی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیمانیدا بەتوندی وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی فەڵەستین بداتەوە و وتیشی: ئەم روبەڕوبوونەوەیەی ئێستا کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا