هەسەدە ئاماری شەڕ و روبەڕوبوونەوەكانی داعش و توركیا بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی لە ساڵی 2022 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 178 شەڕڤان شەهیدبوون و 44 سەربازی توركیاش كوژراون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری شەڕ و پێكدادانەكان و چالاكییەكانی خۆی لە ساڵی 2022 لە رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەنراوەكە، لە هێرشەكانی توركیادا 59 هاووڵاتی كوژراون، كە 12 منداڵ و پێنج ژن لە ناو كوژراوەكاندان، هەرەوەها 263 هاووڵاتی برینداربوون كە 59 كەسیان منداڵ و 44 یان ژنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، 178 شەڕڤان شەهیدبوون و 44 سەربازی توركیا و 22 چەكداری گروپەكانی سەر بە توركیا و 387 چەكداری داعش كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا