پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی هیوای خواست ئەم جەژنە پیرۆزە ئاشتی و کامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تەبایی و برایەتی بێت.
جەختیشیکردەوە، پێكەوە لەچوارچێوەی كوردستانێكی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەكترقبووڵكردن و رێزگرتن لەجیاوازییەكان، ژیانێكی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین.
تەئکیدیشیکردەوە، نابێت رێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە كەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر كۆمەڵگەكەماندا زاڵبكەین.
لە پەیامەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، لە رووە سیاسییەكەشەوە جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان.