لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌ هۆكاری مردنی ناپلیۆن ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ڕاپۆرتە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە ناپلیۆن كۆتایی ژیانی لەدورگەی سانت هێلین بەنەخۆشی شێر پەنجەو ئازاری سەختەوە بەڕێ كردووە.

ناپلیۆن لە ساڵی ١٨١٨دا تووشی شێرپەنجە بووە لە ساڵی ٢٠٢١ هەر بە هۆی ئەو شێرپەنجەیەوە دەمرێت، بەڵام پێش مردنی وەسێت نامەیەك دەنووسێت‌و لەدوای خۆی بەجێی دەهێڵێت .

بەپێی ڕاپۆرتێك لە ڕێكەوتی ٤ حوزەیرانی ساڵی ١٨١٨، دكتۆرێك بە ناوی ئۆمیرا دەڵێت: پیاوێكم دۆزییەوە بە ئازارێكی زۆری جەستەییەوە، كە سەرئێشەیەكی زۆری هەبوو باری دەروونی شڵەژابوو پێستی وشك بووبووەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانە ناچار بووم بە هۆی هەبوونی ئازارێكی زۆر لە ددانیدا ددانی شەویلگەی سەرەوەی دەربهێنم، كە ئەو پیاوە ناپۆلیۆن بووە.

ناپلیۆن لە ٥ی ئایاری ساڵی ١٨٢١ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا، كۆچی دوایی كردووەو لەوەسێتنامەكەی نووسیویەتی: من پێش كاتی خۆم دەمرم، لەسەر دەستی تاقمێكی مائجورینی بكوژی ئینگلیز).

بەڵام بەپێی توێكارییەكانی جەستەی، وا دەركەوتووە كە ناپلیۆن بە هۆی شێرپەنجەی گەدەوە مردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا