ئایا ئۆتۆمبیلی سوتەمەنی بەرەو نەمان دەڕوات؟

پۆڵەتیك پرێس

ئایا بەڕاستی ئێمە نزیکین لە وەستاندنی بەرهەم هێنانی ئۆتومبیلی سوتەمەنی، بە هۆی زۆری خواست لەسەر ئۆتومبیلی کارەبا؟
ئەمە ئەو بابەتەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین پرسیاری لەبارەوە کراوە، بەتایبەت کاتێک کە وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆرترین هەوڵ ئەدەن بۆ پشتگیری کردن لە بەرهەم هێنانی ئۆتومبیلی کارەبا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان و پلەی گەرمی و هاوڕێیەتی کردنی ژینگە.

 

بەهۆی ئەو هەوڵانەی کە دراوە لەلایەن حکومەت و ئەو کەسانەی کە ژینگە دەپارێزن، سەردەمی ئۆتومبێلی بەنزین خەریکە بەرهەمهێنانی تەواو بەرەو کەمبوونەوە ئەچێت بە هۆی بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتومبێلی کارەبایی.

 

لە ئێستادا زیاتر لە ٧.٢ ملیۆن ئۆتومبیلی کارەبایی لەسەر شەقامەکان دەسوڕێنەوە، ڕەنگە ئەمە ژمارەیەکی گەورەبێت بەڵام بە بەراورد بەو ئۆتومبیلانەی کە بە سوتەمەنی کاردەکەن لەسەر شەقامەکان دەسوڕێنەوە ژمارەیان زۆر کەمترە.

 

بەڵام بەکارهێنانی ئۆتومبیلی کارەبایی مانای کۆتایی هێنانی ئۆتومبیلی سوتەمەنی نیە ، بە تایبەتی تا ساڵی ٢٠٣٠ بەهۆی خواستی زۆر لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی سووتەمەنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا