پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان ڕایگەیاند، عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، بۆ سۆراخی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراون سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی فەرمانگەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
وتیشی، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون دەکرێت تا بزانرێت ئەو منداڵانەی لەنێوان ڕۆژانی 15 و 16ی ئاداری 1988 دیارنەماون چارەنوسیان بزانرێت گەیشتووە بە کوێ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو منداڵانەی لەدوای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە چارەنووسیان نادیارە ژمارەیان 210 منداڵە.