پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لەسەر داوای دەستەكەیان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دامه‌زراندن و دانانی پۆلیسی گه‌شتیاری بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه‌ل جه‌لال ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەسەر داوای دەستەكەیان له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێمی كوردستان و لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی پارێزگاكان نزیكەی 15 بۆ 20 پۆلیسی گه‌شتیاری داده‌مه‌زرێن و ده‌بنه جێگره‌وه‌ی پۆلیسی بنكه و هاوتای لێژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت كاردەكەن.
وتیشی، ئەو كارمەندانەی پۆلیس كەوەك پۆلیسی گه‌شتیاری دیاری دەكرێن به‌جل وبەرگی مه‌ده‌نییه‌وه بە بێ چه‌ك ئەرك دەبینێت ئەركی سەرەكییان پێدانی رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌شتیارانە له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هەرێمی كوردستان .
رونیشیكردەوە، ئەوكەسانە خول و راهێنانی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه مەبەستیش لێی ئاماده‌یی و شارەزایی بونیانە له‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان دەدرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری تاكۆتایی ئەم ساڵ بچێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.