مەكتەبی سیاسی یەكێتی: رۆڵی شەهید ئاكام لە مێژوودا بە ڕەمزی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆڵی شەهید ئاكام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی كۆماندۆدا لە نەبەردییەكانی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نموونەی قارەمانێتی بووە و لە مێژوودا بەڕەمزی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە .

بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ئاكام عومەر مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ ئاكام عومەرمان پێگەیشت، لە دەستدانی ئەم فەرماندە جوامێرە خەسارەتێك بوو لە هێزەچەكدارەكانی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ئەم كۆستەخەمناكە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەتێكۆشەرەكەی فەرماندە ئاكام و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆ دەكەین.

ئەوەشهاتووە، ڕۆڵی شەهید ئاكام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی كۆماندۆدا لە نەبەردییەكانی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا نموونەی قارەمانێتی بووە و لە مێژوودا بەڕەمزی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە .

باس لەوەشكراوە، لەم كۆستەدا داواكارین لەیەزدانی مەزن ڕۆحی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری بە خانەوادە وكەس وكار و هاوسەنگەرانی ببەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا