كۆمسیۆن ژمارەی كاندید و لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی كاندید و لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت “دابەشكردنی كارتی تۆماری بایۆمەتری بەردەوامی هەیە”.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتوو گەیشتووەتە 847 کەس، تائێستاش 122 لایەن ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنكە تۆماركردووە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی “نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و تائێستا كارتی 17 ملیۆن و 330 هەزار و 300 كەس نوێكراوەتەوە، لە ناویشیاندا 277 هەزار و 771 كەسیان ئاوارەن، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە 9ی ساڵی 2020یش دەنگدەرێک بە کارتێکی کورت خایەن یان کارتێکی بایۆمەتری درێژخایەن، مافی ئەوەی هەیە بەشداری دەنگدان بکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق”.

لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانی لایەنەكانیش ئاماژەی بەوەكردووە، پێكهێنانی هاوپەیمانیەكە تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوامە و 847 کاندیدی تاکەکەسی نۆماركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا