کۆمسیۆن جەخت لەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوەکردەوە، ئەوە وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکراوە وادەی کۆتاییە.

ڕۆژی یەکشەممە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتیکردەوە، پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە و بێساختەکاری بەجۆرێک ڕەزامەندی دەنگدەران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی تۆمارکردنی ناوی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەکرد، مۆڵەتی دامەزراندن دراوەبە 253 پارتی سیاسی و 118 پارت خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕیوە.

ئەوەش هاتووە، لەکۆی 32 هاوپەیمانێتی سیاسی مۆڵەتپێدراو و 12 هاوپەیمانێتی کە لە قۆناغی تۆمارکردندان، 11 هاوپەیمانێتی خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەربڕیوە.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا