پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە بەلایەنی کەمەوە 27 کەس دەبێت.
بەپێی زانیاری دەسەڵاتدارانی ئیدارەی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا، لە ئێستادا تیمە پەیوەندیدارەکان لەگەڕاندان بەدوای ئەو کەسانەدا کە بەهۆی لافاوەکانەوە بێسوروشوێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئاماری دوێنێ پێنجشەممەدا هاتبوو، 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و کارمەندانی فریاکەوتن خۆراکیان دابەشکردووە و هەزاران کەسیان گواستووەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکاران.